میدیای فەرمی پارتی: حكومەتی بەغدا و هەرێم لەسەر قایمقامی شەنگال ڕێككەوتوون
وێستگە نیوز-
بەرپرسی لقی پارتی لە قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ناوی قایمقامێك بۆ شنگال ڕێككەوتوون ئەویش (خدر رەشۆ)یە.
قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون خدر ڕەشۆ كە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بكرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراكتیكی حكومەتی عێراقن تا هێزە چەكدارەكان وەدەر بنرێن و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە كارەكانی بكات.
قاچاخ ئاماژەی بەوەكردووە، قایمقام پشكی كوردە و لەنێو كوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئەوان چاوەڕوانی كرداری حكومەتی عێراقن تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربكرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەكار بێت.
هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر چەند خاڵێك بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قەزای شنگال رێككەوتن، ئێستاش مەحما خەلیل، قایمقامی ئەو قەزایەیە.
PM:07:46:15/10/2020
ئهم بابهته 3296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت