مەسعود بارزانی: پاڵپشتی حكومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دەكهین
وێستگه نیوز-
مهسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، پاڵپشتی حكومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دەكهین.
ئەمڕۆ چوار شەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە ستیڤێن هیكس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق كرد.
بهپێی راگهیهندراوهكهی بارهگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عیراق و لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ژیانی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عیراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.
هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر مەترسییەكانی تیرۆر و ئەو تەحەددیاتەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبنەوە.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق دەستخۆشی لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد، كە لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەستراوە و هیوای ئەوەی خواست ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێت.
لای خۆشییەوە، بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دووپات كردەوە و ئاماژهی بهوهداوه، كە پێویستە ئەو تەحەددیاتە نەمێنن، كە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان.
PM:04:05:14/10/2020
ئهم بابهته 2344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت