په‌رله‌مانتارێكی شه‌به‌ك: رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره
وێستگه نیوزـ
دوو په‌رله‌مانتاری عیراق له دوو كوتله‌ی جیا رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراق له‌سه‌ر قه‌زای شنگال ره‌تده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت ناده‌ستورییه و ئه‌وی دیكه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا كردویه‌تی.
عه‌باس شه‌به‌كی، په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستور، كه‌ركوك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه پارێزگای نه‌ینه‌وان و بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر شنگال كه سه‌ربه نه‌ینه‌وایه، بۆچونی پێكهاته‌كان وه‌رنه‌گیراوه.
شه‌به‌كی ده‌ڵێت كه ده‌بێت دووباره رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال دابڕێژرێته‌وه، چونكه رێككه‌وتنه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره و ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش كه له شنگالن، هه‌ر ئه‌و هێزه‌ن كه خه‌ڵكی شنگالیان له ده‌ستی داعش رزگار كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی فه‌تح له په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال پلانێكی ئه‌مریكا بووه بۆ رازیكردنی توركیا و رێككه‌وتنه‌كه "دووڕوییه‌كی سیاسیه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه و گه‌وه‌رترین شكسته له مێژووی ده‌وڵه‌تی عیراقدا، چونكه ده‌وڵه‌ت به ئاشكرا شنگالی راده‌ستی كورد كرد".
له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر دۆخی قه‌زای شنگال واژوو كرد و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانی كه سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستانن له قه‌زاكه ده‌كرێنه ده‌ره‌وه و ئیداره‌ی ئه‌منیی قه‌زاكه ده‌درێته ده‌ست پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق.
PM:10:32:13/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت