چاودێرێكی سیاسی هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له شنگال ده‌دات
هێزێکی پێشمەرگە لە شنگال-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
چاودێرێكی سیاسی و ئه‌منیی عیراق هۆشدارییدا له‌وه‌ی دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر قه‌زای شنگال، شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ناو قه‌زاكه دروست ببێت.
محه‌مه‌د ته‌میمی، چاودێری سیاسی و ئه‌منیی عیراق به سایتی توده‌ی نیوز-ی عیراقیی رایگه‌یاندوه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر قه‌زای شنگال بۆنی مه‌ترسیی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت.
وتیشی "له‌وانه‌یه ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌رگای شه‌ڕی ناوخۆ له قه‌زاكه ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای چونه‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی لێی".
ته‌میمی له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، پرسیارێكی زۆری دروستكردوه و كشانه‌وه‌كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كه‌لێنی ئه‌منی و سه‌ربازی و له‌وانه‌شه چه‌كدارانی داعش ده‌ست به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هاوڵاتیان بكه‌نه‌وه.
PM:07:48:11/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت