دژی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا، لەشنگال خۆپیشاندانە
وێستگە نیوز-
دژی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بۆ ئیدارەدانی قەزای شنگال، خەڵكی قەزاكە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
پەیامنێری وێستگە نیوز لەشاری دهۆك رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خەڵكی قەزای شنگال لەسەنتەری قەزاكە دەستیان بەخۆپیشاندان كرد دژی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كراوە بۆ چۆنیەتی ئیدارەدانی قەزاكەیە.
رۆژی هەینی رابردوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەردانی شاری بەغدایان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر چۆنیەتی ئاساییكردنەوەی قەزای شنگال لەسەر شەش خاڵ رێككەوتن كە ئەمانەن.
(هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ. حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات. دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ. كۆتاییهێنان بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی. هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت. هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی دەكەن).
PM:02:44:11/10/2020
ئهم بابهته 4648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت