كه‌ركوك..ته‌رمی گه‌نجێك له زێی پردێ دا دۆزرایه‌وه
         
                زێی پردێ
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ته‌رمی گەنجێک بە خنکاوی لەناو زێی پردێ دا له شاری كه‌ركوك دۆزرایه‌وه.
	
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، گەنجەکە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی پردێ بە خنکاوی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نییه و ناشزانرێت یاخود کەسوکاری کێیە.
	
دوای دۆزینه‌وه‌ی تەرمی گەنجەکە لەلایەن پۆلیسی پردێ-وە، ته‌رمه‌كه رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەرکوک کرا.
	
        
        PM:09:36:30/09/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1276
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت