مهسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی مستەفا کازمی
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
سهرۆكی حكومهتی ههرێم كوردستان رایگهیاند: "هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق مستەفا کازیمی، لە پێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عیراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستور".
	
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئهیلولی 2020، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا لۆرێنزۆ گویرینی کرد و لە دیداركهدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو. 
	
له دیدارهكهدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.
	
هاوكات وەزیری بەرگری ئیتالیا رایگهیاندووه، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عیراق بە گشتی.
	
هیواشی خواستووه، لە ئایندەیەکی نزیکدا درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەنەوە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی کاتی وەستابوون.
	
لای خۆشیهوه مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتالیای کرد و وتی: "بوونی هێزەکانی ئیتالیا  و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عیراق بە پێویست و گرنگ دەزانین".
	
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان جەختیشیكردهوه لهوهی، "هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق مستەفا کازیمی، لە پێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عیراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستور.
        
        PM:01:35:29/09/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1740
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت