یەختێک بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە نقوم بوو و دهوترێت پهنابهری کوردیشی تێدایە
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
نوێنەرایەتیی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە یەختێک بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دورگەی کریت نقوم بووە. 
	
بهپێی زانیارییهكانی دهزگاكه، پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بە پەلە گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و توانیویانە 57 کۆچبەر ڕزگار بکەن، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش چوار تەرم دۆزراونەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵانن.
	
	دەزگای لوتکە بۆشی دەرکەوتوە كه کۆچبەرەکان کوردن و ئەفغانی و پاکستانی و بەنگلادیشی و سۆماڵین و باسی لهوهشكردوه كه هێشتا تەواوی ژمارەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزی دەریاوانی تا ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوام دەگەڕێن بە دوای کۆچبەری دیکەدا.
	
بە پێی ئاژانسێکی یۆنانی، 17 کۆچبەری دیکە نادیارن بەڵام وەزارەتی دەریاوانی یۆنان ژمارەکەی پشتڕاست نەکردەوە چونکە هێشتا دڵنیا نین لە ژمارەی ڕاستەقینەی سەرنشینەکان.
 
        
        PM:12:03:16/09/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									8024
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت