وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندنی ئەو ناوچانەی ئینتەرنێتیان نیە بڕیاریدا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی خوێندنی گوندەکان و ناوچە دورە دەستەکان کە کێشەی بوونی ئینتەرنێتیان هەیە، دەسەڵات دراوەتە پەروەردەی گشتی پارێزگاکان بۆ ئەوەی بەرێکاری خۆپارێزی بەرامبەر کۆرۆنا پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل پەیڕەو بکرێت.
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی خوێندنی گوندەکان و ناوچە دورە دەستەکان کە کێشەی بوونی ئینتەرنێتیان هەیە، داوایانکردوە پەروەردەی گشتی پارێزگاکان بەدواداچون بۆ ئەو کێشەیە بکەن و ئەگەر رێکارە خۆپارێزییەکان پەیڕەوبکرێن، پڕۆسەی خوێندن لەسەرجەم قۆناغەکان لەناو پۆل دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، پرۆسەی خوێندنی پۆلی 12 دەستپێدەکاتەوە، بەڵام پێویستەخوێندكاران له‌ناو هۆڵه‌كانی خوێندن به ئاراسته‌ی چوارده‌وری هه‌ر خوێندكارێك مه‌ترێك و نیو بێت، ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ناو قوتابخانه‌كان و مامۆستایان و خوێندكاران به‌ده‌مامكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
PM:09:31:10/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت