لەم كاتانەدا هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 10 رۆژ دەبڕدرێت


وێستگە نیوز-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ رۆژانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لەڕۆژی 1ی ئەیلول تا 10ی ئەیلول هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار كاتژمێر دەبڕدرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویكردەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە  ئاماژە بە نوسراویان لەبەرواری 25ی ئابی 2020 سەبارەت هاوكاریان لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان بە ڕاگرتنی هێڵی ئینترنێت لە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی (12) ئامادەیی كە لە 1ی ئەیلول تا 10ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت هێڵی ئینتەرنێت دەبڕدرێت.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی خشتەی هاوپێچ بە بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆمپانیاكان لە رۆژانی تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر ( 6 تاكو 10.00)ی بەیانی بۆ ئەم مەبەستە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزامەندی دەربڕی بە بڕینی هیێڵی ئینترنێت لە هەرێمی كوردستان بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی پێ كردووە.


PM:03:03:26/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 8796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو