دوو موشەک ئاڕاستەی ناوەندی قەزای خانەقین کران

‌دیمەنێک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی موشەکەکان- وێنە: کەرکوک ناو

وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار رایگەیاند، ئەمشەو دوو موشەک ئاڕاستەی ناوەندی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە کراون و یەکێک لە موشەکەکان لەناوماڵی برای بەڕێوەبەری پۆلسی قەزاکە کەوتوەتەوە خوارەوە، لەهەردوو رووداوەکەش تەنها زیانی مادیان هەبووە.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندوە، ئەمشەو ناوەندی قەزای خانەقین لە رێگەی دوو موشەکەوە بە ئامانج گیراوە، یەکێک لە موشەکەکان لە ماڵی برای دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خانەقین کەوتوەتەوە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، موشەکێکی دیکەش لە نزیک روباری ئاڵوەند لە ناوەندی قەزاکە کەوتوەتەوە خوارەوە و لەهەردوو رووداوەکەشدا جگە لە زیانی مادی، هیچ حاڵەتێکی زیانی گیانی تۆمارنەکراون.


PM:11:50:22/08/2020












ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت