وێستگە نیوز-
	
	
	وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه له شاری سلێمانی حه‌وت كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
	
		
	وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه كه  لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، حه‌وت توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
	
		
	وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه كه توشبوه‌كان سێ ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵ و چوار منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3و 2 ساڵانن.
	ده‌شڵێت كه سه‌رجه‌م ئه‌م توشبوه نوێیانه، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.
	
		
	بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا 461 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 385یان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:09:22/05/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2892
 جار خوێنراوهتهوه