هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا به‌ره‌و منبج به‌ڕێكه‌وتن
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی توركیا به‌ناوی "سوپای نیشتمانی سوریا" به‌ره‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شاری منبج بۆ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی شه‌ڕڤانان به‌ڕێكه‌وتن و ئاماده‌كاری بۆ هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.
	
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه "سوپای نیشتمانی سوریا" به ژماره‌یه‌ك زۆر له چه‌كداره‌كانیان و به كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه به‌ره‌و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شاری منبج رۆیشتوون كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و شه‌ڕڤانانی كورددایه.
	
ئاماژه‌ی بهشداوه كه جوڵاندنی ئه‌و هێزانه بۆ رێگریكردنه له هه‌ر هێرشێكی شه‌ڕڤانان ئه‌گه‌ر بیانهوێـ پێش پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ئه‌نجامی بده‌ن.
	
له‌لایه‌كی دیكه‌وه روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه سوریا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان به‌رده‌وامن له ئاماده‌كاری خۆپڕچه‌ك كردن و په‌یوه‌ندیكردن به هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ری منبج.
	
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی شه‌ڕڤانان له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاند.
	
كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش له سه‌روبه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیایه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵیان كردوه.
        
        PM:11:57:08/10/2019 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6632
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت