له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری دهۆك پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی کارەبای نیشتمانی تاقیكرایه‌وه‌

‌

وێستگه‌ نیوزـ

لە گه‌ڕه‌كێكی شاری دهۆک پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای نیشتمانی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، محەمەد ئەحمەد، بەرێوەبەری‌ پرۆژەی‌ پێوەری‌ زیرەک لە وەزارەتی‌ کارەبا رایگەیاند: تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ گەڕەکی‌ شاخکێ-ی‌ دهۆک ده‌ستپێكردووه‌ و وتی: بڕیارە یەک ملیۆن و 500 پێوەر لە شارو شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت.

راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كه‌ بڕی 300 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و لە ماوەی ساڵێک و شەش مانگدا تەواودەبێت.

محەمەد ئەحمەد وتیشی: ئامانج لە دانانی پێوەری زیرەک ،زیادکردنی کارەبای نیشتیمانی و دابەشکردنیەتی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

لە ماوەی رابردوودا پێوەری ئاو لە هەرێمی کوردستان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی كه‌موكورتی و هەڵە خۆێندنەوەی داتاکان نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، پارێزگاری دهۆکیش  رایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتی کارکردن بە پێوەری ئاو رادەگیرێت .


PM:10:37:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو