دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له هاوڵاتییه‌ك كردبوو
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
پۆلیسی پێنجوێن سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه داوای سه‌رانه‌یان له هاوڵاتییه‌ك كردووه و هاوكا تههڕهشهی كوشتنیشیان لێكردوه.
	
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان له هاوڵاتییه‌ك كردبوو.
	
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندوه: هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (ن،خ، م) له‌به‌شی پۆلیسی پێنجوێن سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سوتاندنی ماركێته‌كه‌یان لێكردووه ئه‌گه‌ر پاره‌یان وه‌ك سه‌رانه پێنه‌دات.
	
رونیشیكردوه‌ته‌وه: دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، به‌شی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن، له‌ئێستاشدا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك ،ف، ق) له‌دایكبووی 1981 و (ر،ل،ح) له‌دایكبووی 1997 به فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
 
        
        PM:05:27:10/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2340
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت