حاكم قادر حه‌مه‌جان: هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان نییه
         
                حاكم قادر حه‌مه‌جان
        
        
        
          
وێستگه نیوز - 
		
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بۆ پۆسته حكومییه‌كان نییه و پێیان باشه به‌زووترین كات حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبێت.
		
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئایاری 2019 حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندام ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "پێمان باشه به‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێك بهێنرێت".
	
حاكم قادر حه‌مه‌جان كه هاوكات لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتییه، وتیشی: "له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌كو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بینه‌وه و كاندیه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ره‌تیشیكرده‌وه كه كێشه‌یان له‌دیاریكردنی كاندیدانی حیزبه‌كه‌یان بۆ پۆسته‌كان له حكومه‌تی نوێی هه‌رێم هه‌بێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ كێشه‌یه‌كمان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان نییه و ئه‌وانه‌ی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن مافی خۆیانه و له سه‌ركردایه‌تی ساغیان ده‌كه‌ینه‌وه".
        
        
PM:06:37:16/05/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1800
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت