په‌رله‌مانتارێك: بڕیارێکی گرنگ لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە لە بەرژەوەندیی کورد ده‌ركرا

‌

وێستگه‌ نیوزـ 

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر داوای ئه‌وان دادگای باڵای فیدڕاڵیی عیراق بڕیارێکی گرنگی لەسەر ناوچە جێناكۆكه‌كان لەبەرژەوەندیی کورد ده‌ركردوه‌.

ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵ، داواکارییه‌کم بۆ بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق دەربارەی ناوچە جێناكۆكه‌كان بەرزکردەوە، دادگای ناوبراو بڕیارێکی لەسەر داواکەی ئێمە ده‌ركرد."

وتیشی دادگای ناوبراو ئەو بڕیارەی پێشوی پوچەڵکردەوە کە لە مانگی 10 ساڵی 2017 دەریکردبوو و ناوەڕۆکەکەی وابوو کە شارەکانی خانەقین و جەلەولاو سه‌عدیەو دوزخورماتو شه‌نگارو مه‌خمورو شارو شارۆچکەکانی تری بەناوچەی بێ کێشە واتە سەر بەبه‌غدا دانابوو، بەو شێوەیەش بوایە کورد مافی ئەوەی نەدەبوو داوای ئەو ناوچانە بکاتەوە.

ئه‌مین به‌كر وتیشی: گرنگی ئەم بڕیارە لەوەدایە کە:

1- ئێستا دادگای فیدڕاڵی ناوچه‌كانی دیكه‌ی وەک خانەقین و جەلەولاو سه‌عدیەودووزخورماتو شنگارو مه‌خمورو که‌رکوک و شارو شارۆچکە کوردیەکانی تری بەناوچەی کێشە لەسەر داناوە، بەمەش بڕیارەکەی پێشوی ڕاست کردۆتەوە.

2- جارێکی دیكه‌ ته‌ئكید لەسەر زیندویی مادەی 140 كرایه‌وه‌ کەهەندێک کەس و لایەنی عەرەبی و تورکمانی بانگەشەی بەسەرچونی دەکەن.

3- بڕیاره‌كه‌ ڕێگەچارەی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ناوچانە و چارەنوسیان دیاریدەکات، بەتایبەت کە بڕیارەکانی ئەو دادگایە بڕیاری یەکجارین و بۆ هەمو لایەک پابەندن.

Posted by Amin Bakir Mohammed on Friday, March 16, 2018


AM:09:12:17/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو