سه‌رۆك كۆماری عێراق: هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم خێرا بكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و پێشكه‌وتنه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی نیسانی 2025 د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار له به‌غدا پێشوازیكرد له نزار محه‌مه‌د سه‌عید به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌غدا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه تاووتوێكرا".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كرده‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی هیوا و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئاماژه‌ی به‌پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقدا به‌هێز بكات.
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید جه‌ختی له‌سه‌ر "گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و پێشكه‌وتنه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان تاه‌وتوێكراو جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وام بوونی ڕاوێژ و كۆبوونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به پێی یاسا و ده ستوور و لێكتێگه یشتنی سیاسی كرایه‌وه.
PM:11:26:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت