پەرلەمانی عێراق لەسەر دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و یەکەم برگەی بریتییە لە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم برگەی دانیشتنەکە بریتییە لە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان بە پێشنیازەیاسای هاوتاکردنی بڕوانامەی عێراق و وڵاتانی دەرەوە کە لە لایەن لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
هەروەها راپۆرتێک سەبارەت بە گۆرانکارییە ژینگەییەکان و پێشنیازەیاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە لە لایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگە پێشکەش دەکرێت.
PM:09:46:11/04/2025
ئهم بابهته 680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت