پارێزگاری هەولێر داواییەکی یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەریی رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنن، رۆژی شەممە لە شاری هەولێر بۆ پشتیوانی لە غەززە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی رێکدەخەن، بەڵام داواکارییەکەیان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە رەتکراوەتەوە.


لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتیاری گردبوونەوەی پاڵپشتی غەززە کە لە یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەریی پێکهاتوون ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی نسانی 2025، رایانگەیاندووە، "رۆژی شەممە 12-04-2025، لە بەردەم پارکی شانەدەر گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازدەکرێت بۆ پاڵپشتی کەرتی غەززە، دژ بەو کۆمەڵکوژییەی بەرامبەریان دەکرێت".

نوێنەری هەردوو حزبەکە سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە و لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێن، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رەزامەندی بدەن و لایەنی ئەمنی گردبوونەوەکە بپارێزن".

بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز لە ئەندامانی لیژنەکە وەریگرتووە، پارێزگاری هەولێر داوای لیژنەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "ئەنجامدانی ئەو گردبوونەوەیە لە شاری هەولێر لەم کاتەدا بە پێویست نازانرێت".


PM:06:25:10/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو