قوباد تاڵەبانی: ئەگەر سیستمی بایۆمەتری نەبوایە بەغدا مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەدەنارد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ 6ى نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، لە شاری سلێمانی لە كارگەی كەلتووری بەڕێوەدەچێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی رایگەیاند، "کۆڕبەندی کارسازی گۆڕانکاریی گەورە دروست دەکات، دەمانەوێت سلێمانی بکەینە پایتەختی داهێنان و کارسازی لە ناوچەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر سیستمی بایۆمەتری نەبوایە بەغدا مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەدەنارد"، وتیشی، "یاسا و رێنماییەکانتان بۆ دەگۆڕین تاوەکو ئێوە بتوانن ئاسانتر لە دوێنێ ئیشی خۆتان بکەن".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بەردەوام دەبین لەسەر رێرەوی راستکردنەوەی حوکمڕانی بۆ چاکسازی و بۆ بە دیجیتاڵکردنی حکومەت و حوکمڕانیتان".
AM:10:24:06/04/2025
ئهم بابهته 2408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت