بوخاری جه‌میل: حكومه‌ت بۆ پشوو چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانه، به‌ڵام بۆ زیادكردنی پاره‌ی كاره‌با پێویستیان پێی نییه
وێستگه‌نیوز-
بوخاری جه‌میل ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "بۆ گۆڕانكاری له پشووه‌كان حكومه‌ت ده‌ڵێ ده‌بێ چاوه‌ڕێی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌س بۆ زیادكردنی پاره بۆ كاره‌با و به ئه‌هلیكردنی كه‌رتی حكومی پێویستیان به په‌رله‌مان نییه!!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده نووسیویشیه‌تی: "ئه‌ی سوبحانه‌ڵا چ حكومه‌ته‌كی گوێرایه‌ڵمان هه‌یه!!".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی یادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه بڕیاری دا سبه‌ینێ 16ی ئادار له ته‌واوی عێراق پشووی فه‌رمی بێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو بیكاته پشوو.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌وباروه نووسیویه‌تی: "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بۆنه و یاد و ڕۆژانی پشووه فه‌رمییه‌كانی ساڵنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌ت ناكرێت تا په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و بڕیاری نوێی بۆ ده‌رده‌كات".
PM:02:56:15/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت