حكومه‌تی هه‌رێم: له ئێستادا بۆنه و یاد و پشووه‌كان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
پێچه‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای پێداچوونه‌وه بڕیاری دا خشته‌ی پشووه‌كان وه‌ی خۆی بێت و یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كرده پشوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی ئاداری 2025 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆنه و یاد و ڕۆژانی پشووه فه‌رمییه‌كانی له ساڵنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تدا دیاری كردووه، له ئێستادا بۆنه و یاد و پشووه‌كان هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه".
ده‌شڵێت: "هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له‌و ساڵنامه‌یه‌دا ناكرێت تا په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و بڕیاری نوێی بۆ ده‌رده‌كات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشەممە، 10ـی 3ـی 2025، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 16ـی 3ـی 2025، لە دامودەزگاکانی عێراق دەبێتە پشووی فەرمی.
بۆ بینینی ڕۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025: كلیك بكه
PM:12:30:15/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت