بۆ یەکەمجار عێراق یادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکاتە پشووی فەرمی
وێستگەنیوز_
حکومەتی عێراق بڕیاری دا، ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، بە بۆنەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمرۆ دووشەممە، 10ـی 3ـی 2025، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 16ـی 3ـی 2025، لە دامودەزگاکانی عێراق دەبێتە پشووی فەرمی.
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی، هۆی بڕیارەکەی بۆ "ساڵیادی تاوانەکانی ڕژێمی سەدامی بەعسی لە دژی گەلی عێراق کە بریتیبوون لە کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵ، ڕاپەڕین، تیرۆرکردنی زانایان و ئامانجکردنی لایەنە سیاسییەکان" گەڕاندووەتەوە.
باسی لەوەش کردووە، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (1/یەکەم/ل) لە یاسای پشووە فەرمییەکان، ژمارەی 12ـی ساڵی 2024 دراوە.
PM:01:31:10/03/2025
ئهم بابهته 1932
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت