پشووی سەری ساڵ کۆتایی دێت و دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی لەگشت فەرمانگەکانی تەندروستی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2025، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "سبەی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای تەواوبوونی رۆژانی پشووی سەری ساڵ، سبەی شەممە ڕێکەوتی (4ی 1ی 2025) دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگاکانی تەندروستی دەستپێدەکاتەوە".

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە له 25ی 12ی 2024، تاوەکو 5ی 1ی 2025 پشووی فەرمی راگەیاند.


PM:01:44:03/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو