حكومه‌تی عێراق 1 رۆژ و هه‌رێم 6 رۆژی كرده پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كریسمس و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه حكومه‌تی عێراق ته‌نها یه‌ك رۆژی كرده پشوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 6 رۆژی كرده پشوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی له‌دایكبوونه‌وه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2024 پشووی فه‌رمی بێت.
به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیارێك له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا 2ی كانوونی دووه‌می كرده پشوو.
ئه‌م پشووه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه گه‌ر به پشووه‌كانی رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌شه‌وه حسابی بكه‌یت 11 رۆژ ده‌كات.
PM:04:28:24/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 5884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت