لە شنگال ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز_
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شنگال، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان دەڵێت: "بەهۆی زۆریی سووتانیانەوە، تەرمەکان ناناسرێنەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی 11ـی 2024، حهیدهر شهشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان رایگەیاند، "لەسەر رێگەی چیای شنگال، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئۆتۆمبێلەکە جۆری قەمەرە بووە و دوو کەسی تێدا بووە، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانیانەوە، دوو کەسەکە ناناسرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە دەوروبەری 02:30 روویداوە. حهیدهر شهشۆ دەڵێت: "دیارنییە ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمب تەقێنراوەتەوە یان بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە."
PM:04:33:10/11/2024
ئهم بابهته 1192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت