بەهۆی بارانبارینەوە داوا دەکرێت سبەینێ بکرێتە پشووی فەرمی


وێستگەنیوز-


شارەزایەكی كەشناسی داوا دەكات، سبەی یەكشەممە بكرێتە پشوو بەهۆی مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكەی بەهێزەوە.


ئەمڕۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەهۆی قوڵَبوونەوەی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئەمشەو و سبەی یەکشەممە و شەوەکەی مەترسیەکانی لافاو و هەورە بروسکەی بەهێز هەیە، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ سەلامەتی هەموو لایەک سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو".


تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەی پشووی سبەینێ یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024 نەداوە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئەم شەپۆلە ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت.




PM:05:55:02/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو