توركیا شنگالی بۆردوومان كرد
وێستگه‌نیوز-
له به‌رده‌وامی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا له باشوور و رۆژئاوای كوردستان، شه‌وی رابردوو تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا چه‌ند جارێك شنگال و ده‌ورووبه‌ری بۆردوومان كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو توركیا ده‌ستی كرد به بۆردوومانكردنی ده‌ورووبه‌ری شنگال و به‌هۆیه‌وه ژنێك بریندار بووه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزیدخان له سنووری شنگال بۆ رووداو ده‌ڵێت: "بۆردوومانه‌كان تاوه‌كو كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ر نیو كاتژمێر جارێك به‌رده‌وام بوو".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی دڵنیابووینه‌ته‌وه له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كاندا سێ كه‌س كه سه‌ر به یه‌به‌شه بوون شه‌هید بوون".
فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزیدخان له سنووری شنگال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و سێ كه‌سه له نزیك ناوه‌ندی شنگال و له بنكه‌یه‌كی یه‌به‌شه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوكات شه‌وی رابردوو، سوپای توركیا جارێكی دیكه سنووری چه‌ند گوند و شارێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و به‌هۆیانه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و نۆ كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه دووانیان منداڵ بوون.
هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه دێن، هه‌ر دوێنێ و پێش ئه‌م هێشرشانه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان، 32 پێگه‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی زانیارییه خۆجێیه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و زنجیره هێرشه‌ی دوێنێی توركیادا، ته‌نیا له رۆژئاوای كوردستان 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:11:24:25/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت