ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شنگال بۆردومان کرا و سێ كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌مه ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شنگال بۆردومان کرا و میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێن كه بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه، میدیا ناوخۆییه‌كانیش ده‌ڵێن كه ئۆتۆمبیله‌كه سه‌ربه هێزه‌كانی (یه‌به‌شه) بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان بۆردومانه‌كه لە نزیک بازگەیەک لەنێوان شنگال و تل قەسەب بووه‌و به فڕۆکە كراوه، دوو کەسیش لە ئۆتۆمبێلەکە هێندرانە خوارەوە کە بریندار بوون."
له‌سه‌ر ئه‌و رۆردومانه حه‌یده‌ر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئاسایشی ئێزدخان لە سنووری شنگال بە كه‌ناڵی رووداوی وتوه "ئۆتۆمبێلەکە تایبەت بووە بە یەبەشەی سەر بە پەکەکە و دوو پیاو و ژنێکی تێدا بووە."
وتیشی: دوو پیاوەکە برینداربوون و رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی موسڵ کراون و ژنەکەش کە خەڵکی ناوچەکە نییە، بە سەلامەتی رزگاری بووە."
PM:01:22:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت