رۆژێك پشوو راگه‌یه‌ندرا هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمییە، بەپێ رۆژمێری فەرمی حکومەتی هه‌رێم، پشووەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ته‌مموزی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: 7ی ئەم مانگە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە لە سەرجەم دامودەزگاکنی عێراقدا پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هه‌رێمیش، پشووەکە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
هاوکات، هەر لەم مانگەدا دوو رۆژی دیکە لە سەرتاسەری هەرێم پشووی فەرمی دەبێت، رۆژی 14ی مانگ کە رۆژی راگەیاندنی کۆماری عێراقە، هەروەها رۆژی 17ی مانگ کە بە رۆژی عاشورا ناسراوە، پشووی فەرمی دەبن.
PM:02:02:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت