كاره‌بای هه‌ولێر: سەرباری جەژن و پشوو كاره‌با بۆ 53 گوندی مه‌خمور گه‌ڕێندرایه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رباری جه‌ژن و پشوو، تیمه‌كانیان توانیان كاره‌بای نیشتمانی بۆ 53 گوندی سنووری مه‌خمور بگه‌ڕێننه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، له‌ یه‌كه‌م رۆژی جەژنی قوربان بایەكی بەهێز چوار تاوەری 33 كەی ڤی قەراج لە كونە سیخوڕە كەوت و بەهۆیەوە 53 گوند و ناحیەیەك لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی مەخموور بێ كارەبا بوون.

ده‌شڵێت: "لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی مەخموور، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2024، سەرباری جەژن و پشوو، توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە، ئەویش بە دابینكردنی 30 ستوون لەگەڵ كەل و پەلەكانی دیكەی پێویست".


PM:10:38:17/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو