سۆران عومه‌ر: ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه‌ بۆ پێدانی چوار ملیۆن دینار بۆ 621 خێزانی ئاواره‌ی شنگال

‌كامپی ئاواره‌كانی شنگال له‌ دهۆك

وێستگه‌نیوزـ

سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه‌ بۆ پێدانی چوار ملیۆن دینار بۆ 621 خێزانی ئاواره‌ی شنگال كه‌له‌ كامپه‌كانی دهۆك نیشته‌جێن.

سۆران عومه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ گەڕانەوەو پێدانی بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ 621 خێزانی ئاوارەی شنگال لە کەمپەکانی دهۆک.

"داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان لە ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە چونکە هیچ بەهانەیەک نەماوە بۆ مانەوە لەو کەمپانەدا"، سۆران عومه‌ر وای نووسیوه‌.

ده‌شڵێت: "بەپێی دواین زانیاری رۆژانە مامەڵەی 100 خێزان تەواو دەکرێت تا ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".


PM:11:41:14/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو