تهندروستیی سلێمانی: له رۆژانی پشووی جهژندا نهخۆشخانهكان 24 كاتژمێر كراوه دهبن
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له ئاگادارییهكدا بۆ هاوڵاتیان رایگهیاند كه لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاكهی ئاگاداركردهوه، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و تیمەکانی (چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەشێوەی ئێشکگر لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام دەبن.
تهندروستیی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوه لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.
PM:06:04:13/06/2024
ئهم بابهته 1564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت