حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژەکانی پشووی جەژنی راگەیاند
وێستگهنیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژی قوربانه‌وه هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، یەک هەفتە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
پێشەوا هەورامانی وتی: رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024 دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، دادگای باڵا لە سعوودیە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و رۆژی پێشتر، حاجییان لەسەر کێوی عەرەفە دەوەستن کە دەکاتە 9ـی زولحجە.
PM:06:41:12/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 9352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت