هه‌ڵبژاردنی قائیمقامی شنگال دواخرا
وێستگه نیوزـ
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ قائیمقامی قه‌زای شنگال هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه، پرۆسه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
بڕیار بوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا قائیمقامی نوێی قه‌زای شنگال هه‌ڵبژێردرێت كه دیارترین كاندیده‌كان بریتی بوون له سه‌یدۆ ئه‌حمه‌دی و داود جوندی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌ینه‌واوه رایگه‌یاند كه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان، بڕیار درا هه‌ڵبژاردنی قائیمقامی شنگال بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت تا لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
مانگی ئازاری رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا پرۆسه‌ی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زای شه‌نگال راگه‌یاند و 6 كه‌س داواكاری فه‌رمیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه پێشكه‌ش كرد.
به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كاندیده‌كان ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا دانیشتنه‌كه دواده‌خرێت بۆ گه‌ڕی دووه‌م بۆ كێبڕكێی نێوان ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه.
PM:02:38:02/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت