كه‌شناسێكی كورد واده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسێكی كورد زانیاری له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هاوینی ئه‌مساڵ كه‌متر ده‌بێت له‌چاو ساڵانی رابردوو.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "به‌پێی چاودێریکردنمان و گۆڕانکارییەکانی سروشت و لەیەکدانەوەمان لە سەر نەخشەکان لە 20ی ئایاری 2024، بەداوە بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان بەپێی کات ده‌ست بەکشانەوە دەکات و وەرزی گەرما دەستپێدەکات".
ئه‌وه‌شی باسكردووه، بە دیاری کراوی لە کۆتایی مانگی ئایار پاشان گەرمای وەرزی ئەفریقی دەستپێدەکات و بەپێی کات دەگاتە وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیش بێبەش نابێت و وەک ساڵانی رابردوو پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و كه‌شناسه كورده، لە دوای گەرمای ئەفریقی، پاشان گەرمای ورەزی هیندی دەست پێدەکات، بەڵام گەرمای ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو گەرمتر دەبێت.
PM:10:28:16/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 7764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت