دهستهی دهستپاكیی عێراق عهقیدێكی پۆلیسی كهركوكی لهكاتی بهرتیل وهرگرتندا دهستگیركرد
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی کەرکوکی دەستەی دەستپاکی عێراق بە هاوکاریی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا توانییان ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی "عەقید" دەستگیر بکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرتیلی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتووە.
دەستەی دەستپاکی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكردوه، ئەو ئەفسەرە بریکاری بەرپرسی بنکەی پۆلیسی "ڕەحیماوا"ی شاری کەرکوک بووە و لە ماوەی ڕابردوودا لە بەرامبەر ڕاییکردنی کارەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان، داوای بڕە پارەیەکی زۆری کردووە؛ هێزە ئەمنییەکانیش لەسەر سکاڵای یەکێک لەو هاووڵاتییانە و بە بڕیاری دادوەر، ئەفسەرەکەیان دەستگیر کردووە.
دهستهی ناوبراو دهڵێت: لەکاتی دەستگیرکردنی ئەفسەرەکە، بڕە پارەیەک کە بە زیاتر لە دوو هەزار و 300 دۆلار دەخەملێندرێت، دەستی بەسەردا گیراوەو توانراوە دەست بەسەر بڕە پارەیەکی دیکەشدا بگیرێت کە زیاتر بووە لە یەک ملیۆن دینار.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە
PM:03:57:01/05/2024
ئهم بابهته 2424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت