وته‌بێژی سودانی: بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە بە دروستی جێبەجێ دەکرێت
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی حکومەتی عێراق دڵنیایی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دا.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی رووداو وتی، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە "بۆ هەموو لایەک پابەندکەرە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە دروستی جێبەجێ دەکرێت.. هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتی پلە یەکی عێراقن."
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا، عه‌وادی راگەیاند: بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لەم سەردانە بۆ واشنتن بەشدار نین، "ئەمە سەردانێکی سەربازی و ئەمنی نییە، به‌ڵام کاراکردنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی و پەیوەندیی سەربازییەکان و تاوتوێکردنی ئەرکی ئاییندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەجێندای سەردانەکەی سودانین بۆ ئەمریکا.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق وتیشی: "هەوڵدەدەین، پەیوەندییەکی ستراتیژیمان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت.. و دەمانەوێت پەیوەندییەکە لە سروشتێکی سەربازییەوە بگوازینەوە بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان."
PM:10:24:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت