بڕیاری لێخۆشبوونی سهدا 20ی قهرزی ئاو خرایه بواری جێبهجێكردنهوه
وێستگهنیوزـ
دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگهیاند، لێخۆشبوون لە پارە و قەرزی ئاو بە رێژەی 20% چوهتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی به وێستگهنیوزی راگهیاند: ئاگاداری هاووڵاتیان دهكهنهوه كه بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرز و پارەی ئاوی هاوبەشان لە 8ی ئهم مانگهوه خراوهته بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئامانج جهلال باسی لهوهشكرد: لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكان بكهن و سوودمەندبن لە داشكاندنی ئەو بڕە لە پارەی ئاو یان ئەو قەرزەی لەسەریانە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا، بۆ گشت فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی، بڕیاری داوە بە جێبەجێ كردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە بە ژمارە (4651 لە 7/4/2024) دەرچووە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
لە گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون لە كرێی ئاو و قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان لە (8/4/2024) لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت.
PM:05:55:13/04/2024
ئهم بابهته 992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت