وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ینێ سه‌رباری پشوو دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ کە پشووی فەرمییە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: سبەینێ دووشه‌ممه‌ 1ی نیسانی 2024، کە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە، به‌ڵام دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو خشتەیەی کە راگەیەندراوە بەردەوام دەبێت و ئەو بانکانەی مووچە دابەشدەکەن کراوەدەبن.

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، كه‌پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌: سبەی دووشەممە 1ـی نیسانی 2024، مووچەی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، سامانەسروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رۆشنبیریی و لاوان دابەشدەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە 1ـی نیسانی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵی ئاشوورییەکان، لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.



PM:12:45:31/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو