په‌رله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان وەڵامی پارتی دەداتەوە
کۆبوونەوەیەکی چوارچیوەی هەماهەنگی
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستاندا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی له سه‌رووی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵییه‌وه نییه.
مه‌هدی ته‌قی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وت كه "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ته‌واوی پابه‌نده به ڕێككه‌وتنی سیاسی، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت به پێی چوارچێوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه”.
وتیشی: "ناتوانرێت هیچ هه‌نگاوێك بنرێت كه پێچه‌وانه‌ی یاساكان و ده‌ستوور، یان بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بێت، كه بڕیاره‌كانی له‌سه‌روو هه‌موو رێككه‌وتنێكی سیاسییه‌وه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ته‌واوی پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه، كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه حكومه‌تی سودانی پێكهێنراوه".
پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كردبوو كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێش پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستا ئه‌نجام درا به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی دروستكراوی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ، له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا".
PM:11:33:21/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت