سیپان شێروانی: چاوڕێی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی پارتی‌ ده‌كه‌ین، بۆ كشانه‌وه‌ له‌ به‌غدا

‌سیپان شێروانی

وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ چاوڕێی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی‌ ده‌كات، بۆ كشانه‌وه‌ له‌ به‌غدا.


سیپان شێروانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ پارتی‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كورتدا ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌ندامێكی تیمی پارتی له‌ به‌غدا چاوڕێی فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نیا بۆ كشانه‌وه‌ له‌ به‌غدا، به‌بێ دوو دڵی پێویستی به‌ روحیشمان بێت فیدای وڵات و میله‌ت و جه‌نابی سه‌رۆك ده‌كه‌ین".

لێدوانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عێراق كرد و رایگه‌یاند كه‌ "به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ین به‌ نایاسایی و ناده‌ستوری به‌ڕێوه‌بچێت".



PM:07:27:18/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت