له هه‌رێم شه‌ش رۆژ ده‌كرێته پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی رۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م مانگه‌دا شه‌ش رۆژ ده‌كرێته پشوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژژمێره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وێبساتی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا شه‌ش رۆژ پشووی تێدایه كه له 5ی ئاداره‌وه ده‌ستپێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی رۆژژمێرهكه، رۆژی 5ی ئادار به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا پشووی فه‌رمییه و رۆژی 11ی ئاداریش به‌بۆنه‌ی یادی رێكهوتتنامهی 11ی ئاداری ساڵی 1970 پشووه.
هه‌روه‌ك رۆژی 14ی ئاداریش به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی مسته‌فا بارزانی و رۆژانی 21 و 22 و 23ی مانگیش به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
PM:12:31:01/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 6100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت