بە وێنە.. مەسرور بارزانی گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە
مەسرور بارزانی تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا
وێستگهنیوزـ
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و بەشەکانی مۆنیۆمێنتەکەی بەسەرکردەوە و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی حكومهتی ههرێم، مهسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 01:00ـی دواینیوەڕۆ بەردی بناغەی رێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.
پردی تووەقوت، کە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەردی بناغەی بۆ دادەنێت؛ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە؛ لە ساڵی 2008ـەوە نەخشە و دیزاینی بۆ کراوە و، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.
درێژایی پردی تووەقوت کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە؛ نزیکەی 350 مەتر دەبێت و بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
AM:11:21:22/02/2024
ئهم بابهته 936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت