ئیدارهی گهرمیان سبهینێی كردهی پشوو
وێستگهنیوزـ
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی باران بارین و نالهباری دۆخی كهشوههواوه سبەینێ پێنجشهممهی کردە پشوو.
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەوبەیانیەوە تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت.
دەشڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە 15ی شوباتی 2024، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت".
PM:10:34:14/02/2024
ئهم بابهته 4340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت