حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی پشووی سبه‌ینێ روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوزـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سبەینێ پێنجشه‌ممه 15ی شوبات، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار رێنمایی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردووەتەوە:
- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە.
- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
- لەڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و ئەگەر زۆر پێویست نەبێ رێگە بەکارنەهێنرێت.
- بە رێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وێڕای ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بارانبارینی به خوڕ به‌رده‌وامی ده‌بێت، هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی بوون له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، سبه‌ینێ پشوو راناگه‌یه‌ندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە ناوچەکەی بەگشتیی گرتوه‌تەوە، دواى هەڵسەنگاندنی رەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەینێ پێنجشەممە 2024.2.15، پشوو نییە و لەسەرجەم دام‌و دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە".
پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند هۆكارێكی باسكردووه كه واده‌كات سبه‌ینێ پشوو نه‌بێت ئه‌وانیش:
1-لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو و بەر لەوەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو ڕێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە.
2-سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو.
PM:09:09:14/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت