ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق وتارێكی پێشكه‌شكرد و له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان وتی: تا ئێستا دووجار هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان دواخراوە، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە خزمەتی سەقامگیریدا نیە.
پلاسخارت باسی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش كرد و رایگه‌یاند: یاسای بودجەی عێراق بەوجۆرە نییە كێشەكان چارەسەر بكات، بۆیە گرنگە هەرێمی كوردستان بودجەی پێویستی پێبگات بۆ ئەوەی موچەی موچەخۆرانی پێدابین بكات.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ش كه ده‌كرێنه‌سه‌رعێراق و هه‌رێمی كوردستان، پلاسخارت وتی: ئاسمانی عێراق تائێستاش ده‌به‌زێنرێت و له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه ، بۆ نمونه ئێران مانگی رابردوو هێرشی كرده‌سه‌ر هه‌ولێر، هاوكات هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێم بوونه‌ته شتێكی هه‌فتانه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بۆردومان كرد.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق باسی گرنگی هه‌ڵبژاردنیشی كرد له عێراق و وتی: "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك كه چه‌ندین ساڵ بوو به‌ڕێوه‌نه‌چووبوو شتێكی زۆر باشه، له دوو ساڵی داهاتووشدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه پێویسته هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه‌به‌رێت."
PM:06:39:06/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه