لەبارەی پشووی سبەینێ لەسنووری ئیدارەی سۆران بڕیار درا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی پشووی قوتابخانه‌كان له سبه‌ینێدا.
نوسینگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی ڕاسپارد، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران سه‌رپشك بن له بڕیاردان بۆ ڕاگه‌یاندنی پشوو له قوتابخانه‌كان، بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه 5ی شوباتی 2024، به گوێره‌ی ناوچه جوگرافییه‌كان و جیاوازی كه‌شوھه‌وا".
ئه‌م بڕیاره‌ش له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌فربارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و له سنووری ئیداره‌ی سۆران رێژه‌یه‌كی باش به‌فر باریوه.
PM:11:07:04/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت