سەرۆکایەتی هەرێم: داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکه‌ین بەپەلە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر بکات
وێستگه‌نیوزـ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا له حكومه‌تى فیدراڵیى عێراق ده‌كات به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى راستییه‌كان سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هەولێر و، دەشڵێت، "به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه، به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له راستییه‌وه".
دەقی راگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارییه ده‌كه‌ین كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كردیه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
به‌رده‌وامیى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هیدكردنى هاووڵاتییان، تاوانكارییه‌كى بێ پاساو و دژ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دراوسێیه‌تى و به‌ها مرۆیییه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز بۆ هیچ لایه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت.
به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستییه‌وه، بۆیه داوا له حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق ده‌كه‌ین به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌یه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگیرێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
PM:12:53:16/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت